لهگرنگترین زانیاریهکان لهسهر ڤایرۆسی کۆڕۆنا ( کۆڤید ۱۹ ) لایهن بهرێوهبهرایهتی تهندروستی و به زمانی کوردی سۆرانی:
لهگرنگترین زانیاریهکان لهسهر ڤایرۆسی کۆڕۆنا ( کۆڤید ۱۹ ) لایهن بهرێوهبهرایهتی تهندروستی و به زمانی کوردی سۆرانی:
ئەم ئەپلیکەیشنە. بەرنامەیەکە کە یارمەتی هەموومان دەدات، بۆ راگرتنی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆڤید – ١٩ لە دانمارک.
ئەم ئەپلیکەیشنە دەرفەتت بۆ دەرەخسێنێت، کە پەیامی مەترسی تووشبوون، بە هەموو ئەو کەسانە بدەیت، کە تۆ لەنزیکیانەوە بوویت، بەڵام تۆ ئەوان ناناسیت، بۆنموونە : لە ناو هۆیەکانی گواستنەوەی گشتیدا یان لە ناو چێشتخانەکاندا.
هەتا رێژەی بەکارهێنەرانی ئەم ئەپلیکەیشنە زیاتر بێت، ئێمە زیاتر دەتوانین زنجیرەی گواستنەوەو و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە رابگرین.
ئەم کارانەت بۆ دەکات:Smitte|stop ئەپلیکەیشنی
ەوە Smitte|stop زانیاری لەبارەی
رێگای سەفەرکردن بۆ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا/شینگن و بریتانیا کراوەتەوە، دەزگای دەوڵەت بۆ خۆپاراستن وچارەسەرکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان، بارودۆخەکە هەڵ دەسەنگێنێت، کە رێژەی تەشەنەکردن و تووشبوون کەمە، وە دانمارکییەکان دەتوانن سەفەر بکەن بەبێ دانانی هیچ سنوورێک. بۆ ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا/شینگن و بریتانیا، کە دەزگای دەوڵەت بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان، بەهۆی تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەوە، لە ریزبەندی وڵاتانی کەرێنتینە دایناون، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دەرەوە بۆ سەفەرکردن، رەنگی پرتەقاڵی کاری پێدەکرێت ( هەموو سەفەرێک، کە زۆر پێویست نییە، رێنمایی دەکرێیت کە نەیکەیت). هەروەها بە پێی رێنماییەکانی سەفەرکردن، بۆ ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا/شینگن و بریتانیا، کە سنووردارکراون بۆ گەشتیاری دانمارکی، رەنگی پرتەقاڵی کاری پێدەکرێت.
Læs mere om Udenrigsministeriets rejsevejledninger for EU- og Schengenlande her.
جگە لەمە وەزارەتی دەرەوە رێگای سەفەرکردن بۆ چەند وڵاتێک لەدەرەوەی یەکێتی ئەوروپا/شینگن و بریتانیا دەکاتەوە، کە یەکێتی ئەوروپا بارودۆخەکە هەڵدەسەنگێنێت، کە رێژەی تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، کەمترە یان وەک تێکڕای رێژەی تووشبوونە لە یەکێتی ئەوروپا. لێرەدا هەلومەرجێکی تر دیتە ئاراوە، کە ئەو وڵاتە بۆ سەفەرکردنی گەشتیاری دانمارکی، هیچ سنوورێکی دانەنابێت و مەرجی کەرێنتینەکردنی نەبێت، وە بارودۆخی گشتی خۆپاراستن و دڵنیایی وڵاتەکە، لەبارو پەسەند بێت.
لەم لینکەی خوارەوە، دەتوانیت زانیاری زیاتر لەبارەی رێنماییەکانی وەزارەتی دەرەوە بۆ سەفەرکردن بۆ وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاو – وڵاتانی شینگن بخوێنیتەوە:
Læs mere om Udenrigsministeriets rejsevejledninger for lande uden for EU og Schengen her.
بۆ ئەو وڵاتانەی، کە بەپێی رێنماییەکانی سەفەرکردن رەنگی زەردە، وەزارەتی دەرەوە داواتان لێدەکات کە زیاد لە پێویست ئاگادار بن، هەمیشە ئاگاداری تازەترین رێنماییەکانی سەفەرکردنی ناو ئەو وڵاتە بن و لەم لینکەوە ئاگاداری رێنماییە تایبەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە بن: Udenrigsministeriets særlige rejseråd til en tid med COVID-19 ا
هەروەها تۆ ئامۆژگاری دەکرێیت، بە دابەزاندنی ئەو ئەپلیکەیشنە و خۆت لە لیستی دانمارکییەکان ناونووس بکە. لەوێوە تۆ هەموو زانیارییەکت پێدەگات، ئەگەر گۆڕانکاری لە رێنماییەکانی سەفەرکردندا رووبدات، بۆ ئەو وڵاتەی کە تۆ سەفەری بۆ دەکەیت.
تۆ دەتوانیت لە رێگای ماڵپەڕی باڵوێزخانەکانی دانمارکەوە، تازەترین زانیاری دەربارەی هەر وڵاتێک پەیدا بکەیت. زانیاری لەبارەی سنووردارکردنی سەفەر و رێکارەکانی تر لەلایەن لێپرسراوانی ئەو وڵاتانەوە، بۆ راگرتنی تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
herدانمارک باڵوێزخانەی لە هەموو وڵاتێکدا نییە. هەندێک لە باڵوێزخانەکان کاری چەند وڵاتێک دەکەن. تۆ دەتوانیت ئەو باڵوێزخانەیە پەیدا بکەیت، کە بۆ تۆ گرنگە، بەوەی کە ناوی ئەو وڵاتە لێرەدا بنووسیت
لە رۆژی دووشەممەوە بەرواری ٨. حوزەیرانی ٢٠٢٠ چەند شوێنێکی تر لە کۆمەڵگای دانمارک جارێکی تر دەکرێنەوە. ئەوەش ئەم شوێنانە دەگرێتەوە:
قەدەغەی کۆبوونەوە لە رۆژی ٨. حوزەیرانەوە، لە ١٠ کەسەوە بۆ ٥٠ کەس زیاد دەکرێت.
خواستی حکومەتی دانمارکە، کە قەدەغەی کۆبوونەوە لە رۆژی ٨. تەمموزەوە بۆ ١٠٠ کەس و لە رۆژی ٨.ئابەوە بۆ ٢٠٠ کەس زیاد بکرێت. ئەمە تەنها خواستێکە و هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە.
جیاوازیی هەرێمەکان
بەهۆی جیاوازی لەڕێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە هەرێمەکاندا، کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا لە هەرێمەکانی دانمارکدا، جیاواز دەبێت. بۆ نموونە هەموو فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، لەو شوێنانەی کە کەوتوونەتە بەشی رۆژئاوای تەنگەی گەورە( ستوەربێلت)، ئێستا دەرفەتی ئەوەیان هەیە کە خۆیان لەسەر شوێنی کارەکانیان ئامادەبن. هەموو شوێنەکانی کاری کەرتی گشتی لە هەرێمی شێلاند و هەرێمی پایتەخت، چاوەڕوان دەکرێت کە جارێکی تر رۆژی دووشەممە بەرواری ١٥. حوزەیران بکرێنەوە.
کۆنووسی کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی هەینی ٢٩. ئایار ٢٠٢٠
پێشنیاری سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات هەتا رۆژی ٣١. ئاب بەهیچ جۆرێک ناکرێت. ئەم پێشنیارە هەرسێ وڵاتی نەرویج و ئایسلاند و ئەڵمانیا ناگرێتەوە و خەڵک دەتوانێت سەفەری ئەو سێ وڵاتە بکات
لە رۆژی ١٥. حوزەیرانەوە دانمارک سنوورەکانی خۆی بە ڕووی گەشتیارانی نەرویج و ئایسلاند و ئەڵمانیادا دەکاتەوە. بەڵام دەبێت گەشتیارانی ئەم وڵاتانە کۆمەڵێک رێ و شوێن بگرنەبەر. بۆ نموونە: هەموو گەشتیارێک بۆ ئەوەی مۆڵەتی سەفەرکردنی بۆ ناو دانمارک پێ بدرێت، دەبێت بەلایەنی کەمەوە ٦ شەو لەناو دانمارک بمێنێتەوە، هەروەها گەشتیاران بۆیان نییە هیچ شەوێک لەناو پایتەخت بمێننەوە. جگە لەوە دەبێت لەسەر سنوور پشکنین ئەنجام بدەن
هەتا کاتێکی نادیار سنووری دانمارک بە رووی گەشتیارانی وڵاتی سویددا، بەداخراوی دەمێنێتەوە. ئەمەش لەبەر ئەو رێ و شوێنە جیاوازانەی کە وڵاتی سوید بۆ روو بەروو بوونەوەی بارودۆخی کۆرۆنا گرتوویەتییە بەر
لەدوای پشووی هاوینەوە ئەگەری کردنەوەی سنوورەکان بە ڕووی وڵاتانی – شینگندا هەیە
کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی رێکوپێک بڕوات، وەستاوەتە سەر هەڵسوکەوت و رەفتاری هەموومان. هەروەها هەڵسوکەوت و رەفتارمان لەکاتی پشووی هاویندا، کاتێک کەسەفەری دەرەوەی وڵات دەکەین
لەکاتی سەفەرکردن بۆ وڵاتانی تر، مەترسی تووشبوون و گواستنەوەی نەخۆشییەکە لەگەڵ خۆتدا بۆ ناو دانمارک هەیە. لەبەرئەوە پێشنیار دەکرێت کە لە سەفەرکردن بۆ ناو شارە گەورەکان خۆ بەدوور بگرن. هەروەها هەموو رێنماییەکانی ئەو وڵاتانە جێبەجێ بکەن، کە سەفەری بۆ دەکەن
لێپرسراوانی تەندروستی داوا دەکەن، کە هەر کەسێک دوای ئەوەی سەفەری دەرەوەی وڵات دەکات و لەوێ دەمێنێتەوە، یان بە سەفەرێکی کورت دەچێتە وڵاتی سوید، دوای گەڕانەوە ١٤ رۆژ خۆی جیابکاتەوەو لە کارێنتێنەدا بمێنێتەوە
تۆ لە ئێستا بەدواوە ئیتر پێویست ناکات کە لەلایەن پزیشکەکەی خۆتەوە رەوانە بکرێیت و کاتت بۆ وەرگرتنی پشکنینی کۆرۆنا بۆ وەربگیرێت. لەم هەفتەیەوە هەموو هاونیشتمانییەکی تەمەن سەروو هەژدە ساڵ لە دانمارک، خۆی دەتوانێت ناوی خۆی لەم
www.coronaprover.dk :ماڵپەڕە تۆمار بکات
تەنها داواکاری ئەوەیە، کە هەرکەسێک بە بەکارهێنانی نێم ـ ئی دی ( NEM-ID). بچێتە ناو ماڵپەڕەکەوەو ناوی تۆمار بکات
.وەزارەتی تەندروستی و- بەساڵاچووان ئەمە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رادەگەیەنێت
هەموو کەسێک دەتوانێت ناوی خۆی بۆ پشکنین تۆمار بکات. بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کەسەکە نیشانەکانی نەخۆشییەکەی هەبێت یان نەبێت. کاتێک کەسەکە کاتی دیاریکراوی وەرگرت، پشکنینەکە لەناو یەکێک لەو چادرە سپییانەدا ئەنجام دەدرێت، کە لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراون
وەزیری تەندروستی ئەوەمان بەبیر دێنێتەوە، کە ئەگەر کەسێک تووش نەببوو و ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ بوو، ئەمە مانای ئەوە نییە، کە کەسەکە بێخەم بێت لە پەیڕەوکردنی رێنماییەکانی وەک وەرگرتنی مەوداو مەسافە لەنێوان خۆی و کەسانی ترداو هەروەها رێنماییەکانی پاکوخاوێنی. ئەنجامی پشکنینەکان ١٠٠% جێگای بڕواو متمانە نین و لەهەندێک حاڵەتدا وا رێک دەکەوێت ، کە ڤایرۆسەکە ناتوانرێت لە پشکنینەکەدا بدۆزرێتەوە، هەرچەندە کەسەکە هەڵگری ڤایرۆسەکەش بێت
:لەم لینکەدا دەتوانیت زیاتر ببینیت
https://www.dr.dk/nyheder/indland/nu-kan-alle-danskere-blive-coronatestet
کۆنووسی کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران لە رۆژی ١٢. مایس ٢٠٢٠
دانیمارک لەم ماوەیەی دواییدا هەڵمەتێکی چڕوپڕی دەستپێکردووە بۆ پشکنینی کۆڤید – ١٩ و ئێستا بەپێی ژمارەی دانیشتوان، دانیمارک یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان، کە پشکنین بۆ زۆرترین خەڵک ئەنجام دەدات. بەڵام ئێمە دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین، چونکە ئەگەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دووبارە سەرهەڵبداتەوە، دەبێت ئێمە لەکاتی خۆیدا پێی بزانین، لەبەرئەوە پێویستمان بە پشکنین ودیاریکردنێکی وردو کاریگەر هەیە
ئێمە پێویستمان بە جیاکردنەوەی ئەو کەسانە هەیە کە نەخۆشن، ئێمە دەتوانین زنجیرەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بپچڕین بەبێ ئەوەی کە ئێمە جارێکی تر داخستنی سەرتاسەری کۆمەڵگا ئەنجام بدەین. لەهەمان کاتدا پێویستمان بەوە هەیە، کە دڵنیابین لەوەی کەسە بەتەمەنەکان و کەسە هەستیارەکان کە زوو کاریان تێدەکرێت، بتوانن ژیانی رۆژانەی ئاسایی خۆیان بۆ بگەڕێتەوە. وە دەرفەتیان هەبێت کە دووبارە منداڵ و نەوەکانیان ببینن
پلانی نوێ بۆ دۆزینەوەی تووشبووان بەم شێوەیەیە : ئەگەردەرکەوت کە کەسێک تووش بووە، لێپرسراوانی پەیوەند بەم کارە لەو هەفتەیەوە دەست دەکەن بە دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ کەسە تووشبووەکە لە پەیوەندیدا بوون. ئەو کەسانە بە زووترین کات پشکنینیان بۆ دەکرێت و جیادەکرێنەوە، پێش ئەوەی نەخۆشییەکە تەشەنە بکات و خەڵکی زیاتر تووش ببێت. حکومەت هێڵێکی تەلەفۆن دەکاتەوە، بۆ یارمەتیدانی تووشبووەکان تا ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە پەیوەندییان پێیانەوە هەبووەو دڵنیابن لە وەستاندن و پچڕاندنی زنجیرەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە
جگە لەمانە حکومەت بە هاوکاری کۆمۆنەکان، هەڵدەستێت بە دروستکردن وئامادەکردنی شوێنی جیاکردنەوەی تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە لە ماڵەکانی خۆیاندا ناتوانن خۆیان جیابکەنەوە
بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی و پاراستن هۆشداری دەدات، کە بەشێک لە شوێنە تایبەتییەکان دەستیان کردووە بە دوورین وچنینی دەمامکی دەم ولووت، بەڵام ئەو دەمامکە دەستکردە دووراوو – چنراوانە، دڵنیایی پاراستنی دروست نادات
ئەم نادڵنیاییە کاتێک سەرهەڵ دەدات، کە خەڵک بڕوای وایە کە پارێزراوە و رەچاوی پاکوخاوێنی دەستەکانی ناکات و مەوداو مەسافە لەنێوان خۆی و کەسانی تردا وەرناگرێت. هەروەها ئەم دەمامکە دەستکردانە بەپێی پێویست ناتوانێت پارێزگاری لە تووشبوون بە نەخۆشییەکی وەکو کۆڤید – ١٩ بکات، چونکە گەردیلە بچووکەکانی ڤایرۆس دەتوانن بە ناویدا تێبپەڕن
بابەتەکانی خۆپارێزی وەک دەمامکی دەم ولووت، بۆئەوەی بگاتە ئەو ئاستەی کە یارمەتی خۆپاراستن دژی نەخۆشی بدات، دەبێت کۆمەڵێک تایبەتمەندی و مەرجی تەکنیکی تێدا بێت. وە بەکارهێنەر دەبێت بەروونی ئەو نیشانەیە
( نیشانەی CE)
لەسەر ماسکی دەموچاو ببینیت، کە ئەمە نیشانەیەکە لەسەر ئەو بابەتانە هەیە کە بۆ خۆپارێزی کەسیی بەکاردێت
فرۆشتنی ئەو بابەتە دەستکردانەی خۆپارێزی کە نەگەیشتوونەتە ئاستی داواکراو نایاساییە
بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی و پاراستن سوورە لەسەر پابەند بوون بە رێنماییەکانی بەڕێوەبەرێتی تەندروستییەوە، لەبارەی پاکوخاوێنی و وەرگرتنی مەوداو مەسافە لەنێوان کەسەکاندا وەک گرنگترین رێکاری سەرەتایی خۆپاراستن دژی کۆڤید – ١٩
:لەم لینکەدا زیاتر بخوێنەرەوە
هەروەها لێرەدا
کۆنووسی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ٧. مایس لەگەڵ سەرۆکوەزیران مێتە فریدەریکسن
دانمارکییەکان بەپێی رێنماییەکانی لێپرسراوان لەبارەی وەرگرتنی مەوداو مەسافە لە نێوانیاندا، پاکوخاوێنی …هتد هەڵسوکەوتییان کردووە. لەبەرئەوە ئێستا دەرفەت رەخساوە بۆ بەردەوام بوون لە قۆناغ بەدوای قۆناغ کردنەوەی کۆمەڵگای دانمارک. رێنماییەکانی لێپرسراوانی تەندروستی لەبارەی وەرگرتنی مەوداو مەسافە لەنێوان کەسەکانداو پاکوخاوێنییەکی باش هەمیشە کاری پێدەکرێت، وە زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا، رێنماییەکان بەشێوەیەکی رێکوپێک جێبەجێبکرێن
جگە لەو رێنماییانەی کە ئاشناین پێیان، پرۆسەی کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا وەستاوەتە سەر پلانی هەڵمەتێکی پشکنین. ئێستا جەختکردنەوەیەکی زۆر هەیە بۆ پشکنینی ئەوانەی کە نیشانەی سووکی تووشبوونیان هەیە، ماکی تووشبوونیان هەیە و بەهۆی تووشبوونەوە جیاکراونەتەوە. جگە لەمانە نموونە بۆ پشکنین لە دانیشتوان وەردەگیرێت، کە بەشێکی دیاریکراو لە هاووڵاتییان بانگدەکرێن بۆ پشکنین، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو کەسانە نیشانەی تووشبوونیان هەبێت یان نەبێت
:قۆناغی ٢ بۆ کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا ئەم شوێنانە دەگرێتەوە
کردنەوەی تەواوی شوێنە بازرگانییەکان،لەناو ئەمانەدا بۆ نموونە مۆڵەگەورەکان( لە ١١.مایس)ەوە
چێشتخانەکان، کافتریاو هاوشێوەکانی، دەتوانن خزمەت پێشکەش بکەن بەپێی رێنماییەکانی وەرگرتنی مەوداو مەسافە لەنێوان کەسەکانداو زۆر رێنمایی تر ( لە ١٨.مایس )ەوە
کلاسەکانی ( ٦ – ١٠ ) دەتوانن دووبارە بڕۆنەوە بۆ قوتابخانە ( لە ١٨.مایس )ەوە
زۆربەی کارگەکانی کەرتی تایبەت بۆیان هەیە بکرێنەوەو کرێکارو کارمەندەکان بەجەستە ئامادەبن
وەرزشە پرۆفیشیۆناڵییەکان بۆیان هەیە بەبێ ئامادەبوونی بینەر ئەنجام بدرێن
کتێبخانەکان دەکرێنەوە بۆ بەقەرز وەرگرتنی کتێب ( لە ١٨.مایس )ەوە
وەرزشکردن لە دەرەوە – وە چالاکی دەستەو کۆمەڵەکان بۆیان هەیە دەستیان پێبکرێنەوە، بەمەرجێک رێکارە تەندروستییەکان بە متمانەوە جێبەجێ بکرێن
کەنیسەو ناوەندە ئاینییەکان بۆیان هەیە بکرێنەوە بەپێی پابەندبوون بە رێکارە تەندروستییەکانەوە لە (١٨.مایس )ەوە
هەتا ئێستا بڕیار نەدراوە، کە کەی کۆنترۆڵی کاتیی سنوورەکان هەڵدەگیرێت. حکومەت لەوبارەوەیە هەتا پێش رۆژی ١. حوزەیران ٢٠٢٠ روونکردنەوە دەدات
ئەگەر کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا ببێتە هۆی ئەوەی، کە پەتای کۆرۆنا سەرهەڵبداتەوە، ئەوا پەلە لە کردنەوەکە ناکرێت. دەزگای کاروباری تەندروستی دەبێت چاودێری بارودۆخەکە بکات و ئێمەش دەبێت لە مانگەکانی داهاتوودا ئاگاداری یەکتری بین
:لەم لینکەی خوارەوەدا زیاتر بخوێنەرەوە https://www.regeringen.dk/nyheder/2020/pressemoede-om-genaabning-af-danmark-fase-2/
دوای هەوڵدانێکی زۆر بۆ پێناسەیەکی گشتگیروفراوان بۆ ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە “گروپی مەترسیدار” پەیوەست بە کۆڤید – ١٩،بەڕێوەبەرێتی تەندروستی بە وردی روونی دەکاتەوە، کە کام گروپانە مەترسییان لەسەرە بۆ نەخۆشی ترسناک لە کاتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ئێستا ٧ گروپی مەترسیدار هەیە
١. کەسانی بەتەمەن – بەشێوەیەکی گشتی بەپێی بارودۆخی تەندروستییان
ئەزموون لەگەڵ ڤایرۆسەکە هەتا ئێستا نیشانی دەدات، کە کەسانی سەرو ٧٠ ساڵ، بەتایبەتی کەسانی سەرو ٨٠ ساڵ، گەورەترین مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک. کەسانی تەمەن ٦٥ ساڵ و گەنجتر دووچاری نەخۆشییەکە دەبن، بە تایبەتی ئەگەر نەخۆشییەک یان چەند نەخۆشییەکی درێژخایەنیان هەبێت
٢. ئەو کەسانەی کە لەخانەی چاودێری دەژین
دانیشتوانی خانەی چاودێری، بەزۆری خەڵکی بەتەمەنن، ئازارو نەخۆشی درێژخایەنیان هەیەو ئاستی کارکردن و چالاکییان کەمبۆتەوە. ئەمانە هەموویان دەبنە هۆی مەترسییەکی گەورە
٣. ئەو کەسانەی کە کێشیان زیادە
کێشی زیاد بەزۆری لەگەڵ نەخۆشی درێژخایەنی وەک شەکرە یان نەخۆشییەکانی دەماری خوێن دەبینرێت. بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە هاوکێشەی نێوان بەرزی باڵاو کێشی جەستەیان( بی ئێم ئی ) سەرو ٣٥، یان سەرو ٣٠ بێت و یەکبگرێت لەگەڵ نەخۆشییەکی درێژخایەن، بە بارودۆخێکی زۆر مەترسیداردا تێدەپەڕێت لەکاتی تووشبوون بە کۆڤید – ١٩
٤. ئەو کەسانەی کە جۆرێک نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە
هەموو نەخۆشییەکی درێژخایەن مانای ئەوە نییە کە کەسەکە لەو گروپەدایە کە مەترسی تووشبوونیان لەسەرە، بەتایبەتی ئەگەر ئەوان بە رێکوپێکی چارەسەر وەربگرن. تۆ دەتوانیت لەم لینکەی خوارەوە لیستی ئەو نەخۆشییانە پەیدا بکەیت، کە مەترسی زۆریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی مەترسیدار لەکاتی کۆڤید – ١٩
https://www.sst.dk/da/Udgivelser/2020/Personer-med-oeget-risiko-ved-COVID-19
٥. هەندێک لە منداڵان کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە
هەندێک لە منداڵان کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە مەترسی گەورەیان لەسەرە پەیوەست بە کۆڤید – ١٩. ئەمە ئەو منداڵانە دەبێت، کە خۆیان لەسەرەتاوە – بەدەر لە پەتاکە – رێکخستنێکی تایبەتیان هەیە لەگەڵ قوتابخانەو شوێنی چاودێری کردنیان. ئەم منداڵانەو خێزانەکانیان هەریەکەیان رێنمایی تایبەت بە خۆیان لە شوێنی چارەسەرکردنیانەوە وەردەگرن
٦. ئەو کەسانەی کە ماڵێکی هەمیشەییان نییە
ئەو کەسانەی کە ماڵێکی هەمیشەیی و جێگیریان نییە ناتوانن کە خۆیان پاکوخاوێن رابگرن یان مەوداو مەسافە وەربگرن لەنێوان خۆیان وخەڵکانی تر. ئەوە دەبێتە هۆی مەترسییەکی گەورە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی. جگە لەوە، زۆربەی ئەوانەی کە ماڵێکی هەمیشەییان نییە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە. ئەم پەیوەندییە وا دەکات، کە ئەوان زۆر بە سەختی دووچاری تووشبوون بە نەخۆشی ببن
٧. ژنانی دووگیان
ئەمە هەمیشە لە پرنسیپەکانی خۆپاراستنە، کە ژنانی دووگیان بە شێوەیەکی گشتی زیاتر تووشی هەوکردن دەبن. ئەوە نەسەلمێنراوە، کە ژنانی دووگیان یان منداڵەکەی ناو سکیان مەترسییان زیاتر لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک وەک لە خەڵکی تر. ئەوە روو دەدات، کە کاتێک ژنانی دووگیان لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێن بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆڤید – ١٩ لە سێ مانگی کۆتاییاندا، بە نەشتەرگەری قەیسەری رزگاردەکرێن پێش وادەی دیاریکراوی لەدایکبوون. جگە لەوە مەترسی ئاسایی لەسەر دایک و منداڵەکە هەیە
ئەو کەسانەی، کە مەترسییان هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆڤید – ١٩، لە ئێستاوە دەتوانن پەیوەندی بە پزیشکەکەی خۆیانەوە بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینێک بە خۆڕایی دژی پنێومۆکۆک بەکتریای هەوکردنی سییە.
ئەم ڤاکسینە بەو کەسانە دەدرێت بە تایبەتی کە لەو گروپانەدان کە مەترسییان لەسەرە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی مەترسیدار، کە لەهەمان کاتدا مەترسی تووشبوونیان بە کۆڤید – ١٩ هەیە.
ڤاکسینەکە، کە بەو گروپە دیاریکراوانە دەدرێت ، ڤاکسینێک نییە دژی کۆڤید – ١٩. ئەوە ڤاکسینێکە دژی بەکتریایەکی تایبەت، بەکتریای- پنێومۆکۆک، کە لە خراپترین حاڵەتیدا دەتوانێت ببێتە هۆی چەند نەخۆشییەکی ترسناک وەک ژەهراویبوونی خوێن و هەوکردنی سییەکان.
هەندێک کەس مەترسییان زیاتر لەسەرە وەک لە هەندێکی تر، یان بەهۆی تەمەنیانەوە، یان چونکە نەخۆشی تریان هەیە. لەبەرئەوە لە قۆناغی یەکەمدا، ئەو کەسانەی کە لە خانەی پیران دەژین، ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو ٦٥ ساڵەو نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە و ئەو کەسانەی تەمەنیان ژێر ٦٥ ساڵە و مەترسی زۆر تایبەتیان هەیە کە نەخۆش بکەون، ڤاکسینەکەیان پێدەدرێت.
بۆ زانینی ئەوەی کە تۆ لەو گروپەدایت کە مەترسی تووشبوونیان لەسەرەو بەو هۆیەوە دەتوانیت ڤاکسینەکە بە خۆڕایی وەربگریت، لێرەدا زیاتر بخوێنەرەوە:
https://www.sst.dk/da/Viden/Vaccination/
تۆدەتوانیت لێرەدا زیاتر دەربارەی ڤاکسینەکە بخوێنیتەوە:
https://www.sst.dk/da
لهیهکهم ههنگاو داین بۆ کردنهوه بهڕووی کۆمهڵگهدا، تهنها لهبهر ئهوهیهکه، لهدانمارک نهخۆشیهکه له ژێر کۆنتڕۆڵدایه. کردنهوهی کۆمهڵگه، مانای وایه دهتوانن چهند کهسان پێکهوه بن و کار بکهن هتد. که له دوای پشتکنینهکانهوه بڕیاری درا، بهڵام پێویسته که لهههمانکاتدا لهسهر ڕێنماییهکانی تهندروستی بهردهوام بین کهدهرکراوه لهوانه، دهستمان بشۆرین، کۆکه و پژمهکانمان بکهینه ناو قۆڵمانهوه، وه نزیکبونهوه و بهریهککهوتنهکانمان سنوردار بکهین، وه له ماڵهوه بمێننهوه له حهڵتی توش بوون به نهخۆشیهکه، وه ئاگاداری خۆت به لهو شۆێنانهی که خهڵکی زۆری لێیه.
ههوڵێکی زۆر درا تاوهکو پشکنینهکان زیادبکهن ههتاکو ئێستا. واته، ههموو ئهو کهسانهی که نیشانهکانیان تێدایه، دهبێت پشکنین بکهن. بهکورتی، ئهگهر یهکێک یان زیادتر لهم نیشانانهت ههیه وهک: کۆکهی ووشک، تایبهرزیان کێشهی ههناسهدان، دهتوانیت پشکنین بکهیت بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا. تهلهفۆن بکه بۆ پزیشکهکهت بکه یان ئهگهر دوای کاتی ئاسایی بوو ( دهوام ) دهتوانیت تهلهفۆن بکه بۆ پزیشکی ئێشکگر. پاشان دهنێردرێیت بۆ پشکنین به زوترین کات. ئهوهباشترین ڕێگهیه بۆ ڕێگه گرتن له بڵاو بونهوهی ڤایرۆسهکه کۆڤید ۱۹.
جێگهی نیگهرانیه که خهڵکان بهیوهندی نهکهن به پزیشکهکانهوه یان بهکهمی پهیوهندی بکهن به پزیشکهکانهوه، داوا له دانیشتوان دهکهین که پهیوهندی بکهن به پزیشکهکهیهوه لهکاتێکدا ئهگهر، حاڵی خراپ بوو، یان نیشانهکانی تێدا بوو. بهبێ ئهوهی بزانیت ڤایرۆسی کۆڕۆنایه یان نا.
بهگشتی لهسهر پشکنینهکه
پشکنینێکه که، چلکهیهک سهرێکی به لۆکه پێچراوه، دهکێته ناو قورگ یان لوتهوه. ئهگهر له نهخۆشخانه پشکنینهکه ئهنجام بدهیت، که بهڕێگهی سۆنده له ڕێگهی لوتهوه دهپشکندرێیت. بهڕێگهی جیاواز پشکنینهکه ئهنجام دهدرێت گرنگ ئهوهیه که چهند جاڕێک پشکنین بکهیت.
ههواڵێکی ددلخۆشکهره لهسهر گۆڕانکاریهکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له دانمارک. ژمارهکان بهردهوام بهو جۆره دهڕۆن که که پێشبینیمان دهکرد، و باشتر لهوهی که چاوهڕوان بووین.لهبهر ئهوهیه که دهتوانین کهمێک زیادتر بکهینهوه وهک لهوهی که چاوهڕوان بووین. دهکرێت لهگهڵ پارتهکانی تردا تاوتۆی بکهین که، کامیان گرنگترن تاوهکو بکرێنهوه، بۆ نمونه کام شۆێنی ئیشه بکرێتهوه له پێشدا.
ژمارهی ئهو کهسانهی که له نهخۆشخانه ماونهتهوه یان که دهنێردرێنبۆ نهخۆشخانه بههۆی نهخۆشی کۆڕۆناوه کهمبووه. هاوکاری بوو که لهیهکهوه دوور بووین وه لهبهر ئهوه دهبێت بهردهوام بین. توند بوو لهسهر ههمومان که دانمارک بهوشێوهیه ههموو دامو دهزگاکانی داخست، بهڵام زۆر له ووڵاتانی تر ههن که زۆر له دانمارک خراپتر بوو.
ئنجامهکهی بهمشێوهیه یه، ۳۸۰ کهسله نهخۆشخانه ماونهتهوه بههۆیڤایرۆسی کۆڕۆناوه، ۹۳ کهس به قورسی بهرکهوتون و له ژێر چاودێریدان وه ۲۹۹مردوون. له دانمارک ڤایرۆسی کۆڕۆنا لهژێر کۆنترۆڵدایه و بهشی تهندروستی دهتوانێت فریایان دهکهون.
ئامادهکاری دهکهن بۆ کردنهوهی ههندێک له بهشهکانی تهندروستی، پزیشکهکان دهتوانن نهخۆشهکان ببینن وه نهخۆشخانهکان دهتوانن بهرنامه ڕێژی بکهن بۆ نهشتهرگهریهکان، ئهو نهخۆشانهی که زیادتر پێویستیان ههیه له پێشدا چارهسهر وهر دهگرن.ههموو دهبێیت بیریان بێت پهیوهندی بکهن به پزیشکه تایبهتهکهی خۆیهوه له کاتی ههر نهخۆشیهکدا، یان نیشانهی نهخۆشیهک که پێویستی به پشکنین بوو .
حهموو شارهوانیهکان ئامادهکاری دهکهن بۆ کردنهوهی باخچهی منداڵان، دایهنگهکان، وه خۆێندنگهکانجارێکی ترلهسهر ڕێنمایی ووتهبێژی تهندروستی. رۆژگارهکان جیاواز دهبن بۆ منداڵان، که دهبێت منداڵهکان بینیان ههبێت، وه کاتێکی زۆر لهدهرهوه بن وه له گروپی بچوکدا یاری بکهن.
٦۷ شارهوانی که له سبهینێوه باخچهکانی منداڵان دهکهنهوه، که دهکاته چوار شهممه ۱٥ ئهپریل وه ٤۸ شارهوانی بهههمان شێوه خۆێندنگهکانیان واته له پۆلی ۰ تا ٥ دهکهنهوه له سبهینێوه. ههموو خۆێندنگهکان وباخچهی منداڵهکانی تر ههتاکو ۲۰ ئهپریل دهکرێنهوه به ڕوی منداڵاندا.
بهردهوام دهبێت ههوڵ بدهین بهینمان ههبێت و ئاگاداری بهتهمهن و پهککهوتهکانمان بین له کۆمهڵگهدا. دهبێت ههموومان بهشدار بین لهوهی، که بڵاوبونهوهی نهخۆشیهکه زیاد نهکات به خێرایی.
Hvert eneste medlemskab og donation styrker Mino Danmarks legitimitet og eksistensberettigelse.
Det gør en forskel og styrker foreningens muligheder for at lykkes med at skabe et lige samfund, uanset etnisk baggrund.
Hvert eneste medlemskab og donation styrker Mino Danmarks legitimitet og eksistensberettigelse.
Det gør en forskel og styrker foreningens muligheder for at lykkes med at skabe et lige samfund, uanset etnisk baggrund.