fbpx

بەڕێوەبەرێتی تەندروستی لە پێناسەی ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە ” گروپی مەترسیدار” گۆڕانکاری دەکات

https://mino.dk/covid19/kurdisk-sorani/#%d8%a8%db%95%da%95%db%8e%d9%88%db%95%d8%a8%db%95%d8%b1%db%8e%d8%aa%db%8c-%d8%aa%db%95%d9%86%d8%af%d8%b1%d9%88%d8%b3%d8%aa%db%8c-%d9%84%db%95-%d9%be%db%8e%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%95%db%8c-%d8%a6%db%95

بەڕێوەبەرێتی تەندروستی لە پێناسەی ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە ” گروپی مەترسیدار” گۆڕانکاری دەکات

بەڕێوەبەرێتی تەندروستی لە پێناسەی ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە ” گروپی مەترسیدار” گۆڕانکاری دەکات

06/05/2020 / /

دوای هەوڵدانێکی زۆر بۆ پێناسەیەکی گشتگیروفراوان بۆ ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە “گروپی مەترسیدار”  پەیوەست بە کۆڤید – ١٩،بەڕێوەبەرێتی تەندروستی بە وردی روونی دەکاتەوە، کە کام گروپانە مەترسییان لەسەرە بۆ نەخۆشی ترسناک لە کاتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئێستا ٧ گروپی مەترسیدار هەیە

١. کەسانی بەتەمەن – بەشێوەیەکی گشتی بەپێی بارودۆخی تەندروستییان

ئەزموون لەگەڵ ڤایرۆسەکە هەتا ئێستا نیشانی دەدات، کە کەسانی سەرو ٧٠ ساڵ، بەتایبەتی کەسانی سەرو ٨٠ ساڵ، گەورەترین مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک. کەسانی تەمەن ٦٥ ساڵ و گەنجتر دووچاری نەخۆشییەکە دەبن، بە تایبەتی ئەگەر نەخۆشییەک یان چەند نەخۆشییەکی درێژخایەنیان هەبێت 

٢. ئەو کەسانەی کە لەخانەی چاودێری دەژین

دانیشتوانی خانەی چاودێری، بەزۆری خەڵکی بەتەمەنن، ئازارو نەخۆشی درێژخایەنیان هەیەو ئاستی کارکردن و چالاکییان کەمبۆتەوە. ئەمانە هەموویان دەبنە هۆی مەترسییەکی گەورە   

٣. ئەو کەسانەی کە کێشیان زیادە

کێشی زیاد بەزۆری لەگەڵ نەخۆشی درێژخایەنی وەک شەکرە یان نەخۆشییەکانی دەماری خوێن دەبینرێت. بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە هاوکێشەی نێوان بەرزی باڵاو کێشی جەستەیان( بی ئێم ئی ) سەرو ٣٥، یان سەرو ٣٠ بێت و یەکبگرێت لەگەڵ نەخۆشییەکی درێژخایەن، بە بارودۆخێکی زۆر مەترسیداردا تێدەپەڕێت لەکاتی تووشبوون بە کۆڤید – ١٩  

٤. ئەو کەسانەی کە جۆرێک نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە

هەموو نەخۆشییەکی درێژخایەن مانای ئەوە نییە کە کەسەکە لەو گروپەدایە کە مەترسی تووشبوونیان لەسەرە، بەتایبەتی ئەگەر ئەوان بە رێکوپێکی چارەسەر وەربگرن. تۆ دەتوانیت لەم لینکەی خوارەوە لیستی ئەو نەخۆشییانە پەیدا بکەیت، کە مەترسی زۆریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی مەترسیدار لەکاتی کۆڤید – ١٩ 

https://www.sst.dk/da/Udgivelser/2020/Personer-med-oeget-risiko-ved-COVID-19

٥. هەندێک لە منداڵان کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە

هەندێک لە منداڵان کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە مەترسی گەورەیان لەسەرە پەیوەست بە کۆڤید – ١٩. ئەمە ئەو منداڵانە دەبێت، کە خۆیان لەسەرەتاوە – بەدەر لە پەتاکە – رێکخستنێکی تایبەتیان هەیە لەگەڵ قوتابخانەو شوێنی چاودێری کردنیان. ئەم منداڵانەو خێزانەکانیان هەریەکەیان رێنمایی تایبەت بە خۆیان لە شوێنی چارەسەرکردنیانەوە وەردەگرن 

٦. ئەو کەسانەی کە ماڵێکی هەمیشەییان نییە

ئەو کەسانەی کە ماڵێکی هەمیشەیی و جێگیریان نییە ناتوانن کە خۆیان پاکوخاوێن رابگرن یان مەوداو مەسافە وەربگرن لەنێوان خۆیان وخەڵکانی تر. ئەوە دەبێتە هۆی مەترسییەکی گەورە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی. جگە لەوە، زۆربەی ئەوانەی کە ماڵێکی هەمیشەییان نییە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە. ئەم پەیوەندییە وا دەکات، کە ئەوان زۆر بە سەختی دووچاری تووشبوون بە نەخۆشی ببن

٧. ژنانی دووگیان

ئەمە هەمیشە لە پرنسیپەکانی خۆپاراستنە، کە ژنانی دووگیان بە شێوەیەکی گشتی زیاتر تووشی هەوکردن دەبن. ئەوە نەسەلمێنراوە، کە ژنانی دووگیان یان منداڵەکەی ناو سکیان مەترسییان زیاتر لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک وەک لە خەڵکی تر. ئەوە روو دەدات، کە کاتێک ژنانی دووگیان لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێن بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی      کۆڤید – ١٩ لە سێ مانگی کۆتاییاندا، بە نەشتەرگەری قەیسەری رزگاردەکرێن پێش وادەی دیاریکراوی لەدایکبوون. جگە لەوە مەترسی ئاسایی لەسەر دایک و منداڵەکە هەیە 

https://www.sst.dk/da/corona/Saerlige-risikogrupper

Relaterede nyheder

Smitte|stop ئەپلیکەیشنی

10/07/2020
ئەم ئەپلیکەیشنە. بەرنامەیەکە کە یارمەتی هەموومان دەدات، بۆ راگرتنی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆڤید – ١٩ لە دانمارک. ئەم ئەپلیکەیشنە دەرفەتت بۆ […] Læs mere… Læs mere…

زانیاری نوێ دەربارەی رێنماییەکانی وەزارەتی دەرەوە بۆ سەفەرکردن پەیوەند بە کۆڤید – ١٩

08/07/2020
رێگای سەفەرکردن بۆ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا/شینگن و بریتانیا کراوەتەوە، دەزگای دەوڵەت بۆ خۆپاراستن وچارەسەرکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان، بارودۆخەکە […] Læs mere… Læs mere…

قۆناغی ٣ لە کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگای دانمارک

08/06/2020
لە رۆژی دووشەممەوە بەرواری ٨. حوزەیرانی ٢٠٢٠ چەند شوێنێکی تر لە کۆمەڵگای دانمارک جارێکی تر دەکرێنەوە. ئەوەش ئەم شوێنانە دەگرێتەوە:  […] Læs mere… Læs mere…

بەشێک لە سنوورەکان دەکرێنەوە، بەڵام پێشنیاری سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات ناکرێت

29/05/2020
کۆنووسی کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی هەینی ٢٩. ئایار ٢٠٢٠ پێشنیاری سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات هەتا رۆژی ٣١. […] Læs mere… Læs mere…

لە ئێستاوە تۆدەتوانیت ناوی خۆت بۆ پشکنینی کۆرۆنا تۆمار بکەیت – هەرچەندە نیشانەکانی نەخۆشییەکەشت نەبێت

19/05/2020
تۆ لە ئێستا بەدواوە ئیتر پێویست ناکات کە لەلایەن پزیشکەکەی خۆتەوە رەوانە بکرێیت و کاتت بۆ وەرگرتنی پشکنینی کۆرۆنا بۆ […] Læs mere… Læs mere…

حکومەتی دانیمارک پلانی هەڵمەتێکی نوێی پشکنین و دیاریکردنی تووشبووان پێشکەش دەکات

13/05/2020
کۆنووسی کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران لە رۆژی ١٢. مایس ٢٠٢٠ دانیمارک لەم ماوەیەی دواییدا هەڵمەتێکی چڕوپڕی دەستپێکردووە بۆ پشکنینی کۆڤید […] Læs mere… Læs mere…

بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی و پاراستنی دانمارک هۆشداری دەدات لەبارەی دەمامکی دەستکردەوە

12/05/2020
بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی و پاراستن هۆشداری دەدات، کە بەشێک لە شوێنە تایبەتییەکان دەستیان کردووە بە دوورین وچنینی دەمامکی دەم ولووت، بەڵام […] Læs mere… Læs mere…

قۆناغی ٢ بۆ کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا دەستپێدەکات

07/05/2020
کۆنووسی کۆنگرەی رۆژنامەوانی  ٧. مایس  لەگەڵ سەرۆکوەزیران مێتە فریدەریکسن دانمارکییەکان بەپێی رێنماییەکانی لێپرسراوان لەبارەی وەرگرتنی مەوداو مەسافە لە نێوانیاندا، پاکوخاوێنی […] Læs mere… Læs mere…

ئێستا ئەو گروپە دیاریکراوانەی کە مەترسی تووشبوونیان لەسەرە دەتوانن ڤاکسین دژی پنێومۆکۆک وەربگرن

04/05/2020
ئەو کەسانەی، کە مەترسییان هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆڤید – ١٩، لە ئێستاوە دەتوانن پەیوەندی بە […] Læs mere… Læs mere…

کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کۆنگره‌ی ڕۆژناوه‌انی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ووته‌بێژه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ۲۰/٤/۲۰۲۰

20/04/2020
له‌یه‌که‌م هه‌نگاو داین بۆ کردنه‌وه‌ به‌ڕووی کۆمه‌ڵگه‌دا، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌، له‌دانمارک نه‌خۆشیه‌که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵدایه‌. کردنه‌وه‌ی  کۆمه‌ڵگه‌، مانای وایه‌ ده‌توانن چه‌ند […] Læs mere… Læs mere…

Vær med til at sikre
et ligeværdigt Danmark
– for alle!

Sammen styrker vi minoritetsetniske danskeres
muligheder, stemmer og samfundsdeltagelse



Hvert eneste medlemskab og donation styrker Mino Danmarks legitimitet og eksistensberettigelse.

Det gør en forskel og styrker foreningens muligheder for at lykkes med at skabe et lige samfund, uanset etnisk baggrund.

Hvert eneste medlemskab og donation styrker Mino Danmarks legitimitet og eksistensberettigelse.

Det gør en forskel og styrker foreningens muligheder for at lykkes med at skabe et lige samfund, uanset etnisk baggrund.