13/05/2020 /
/کۆنووسی کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران لە رۆژی ١٢. مایس ٢٠٢٠
دانیمارک لەم ماوەیەی دواییدا هەڵمەتێکی چڕوپڕی دەستپێکردووە بۆ پشکنینی کۆڤید – ١٩ و ئێستا بەپێی ژمارەی دانیشتوان، دانیمارک یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان، کە پشکنین بۆ زۆرترین خەڵک ئەنجام دەدات. بەڵام ئێمە دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین، چونکە ئەگەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دووبارە سەرهەڵبداتەوە، دەبێت ئێمە لەکاتی خۆیدا پێی بزانین، لەبەرئەوە پێویستمان بە پشکنین ودیاریکردنێکی وردو کاریگەر هەیە
ئێمە پێویستمان بە جیاکردنەوەی ئەو کەسانە هەیە کە نەخۆشن، ئێمە دەتوانین زنجیرەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بپچڕین بەبێ ئەوەی کە ئێمە جارێکی تر داخستنی سەرتاسەری کۆمەڵگا ئەنجام بدەین. لەهەمان کاتدا پێویستمان بەوە هەیە، کە دڵنیابین لەوەی کەسە بەتەمەنەکان و کەسە هەستیارەکان کە زوو کاریان تێدەکرێت، بتوانن ژیانی رۆژانەی ئاسایی خۆیان بۆ بگەڕێتەوە. وە دەرفەتیان هەبێت کە دووبارە منداڵ و نەوەکانیان ببینن
پلانی نوێ بۆ دۆزینەوەی تووشبووان بەم شێوەیەیە : ئەگەردەرکەوت کە کەسێک تووش بووە، لێپرسراوانی پەیوەند بەم کارە لەو هەفتەیەوە دەست دەکەن بە دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ کەسە تووشبووەکە لە پەیوەندیدا بوون. ئەو کەسانە بە زووترین کات پشکنینیان بۆ دەکرێت و جیادەکرێنەوە، پێش ئەوەی نەخۆشییەکە تەشەنە بکات و خەڵکی زیاتر تووش ببێت. حکومەت هێڵێکی تەلەفۆن دەکاتەوە، بۆ یارمەتیدانی تووشبووەکان تا ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە پەیوەندییان پێیانەوە هەبووەو دڵنیابن لە وەستاندن و پچڕاندنی زنجیرەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە
جگە لەمانە حکومەت بە هاوکاری کۆمۆنەکان، هەڵدەستێت بە دروستکردن وئامادەکردنی شوێنی جیاکردنەوەی تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە لە ماڵەکانی خۆیاندا ناتوانن خۆیان جیابکەنەوە
10/07/2020
ئەم ئەپلیکەیشنە. بەرنامەیەکە کە یارمەتی هەموومان دەدات، بۆ راگرتنی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆڤید – ١٩ لە دانمارک. ئەم ئەپلیکەیشنە دەرفەتت بۆ […] Læs mere… Læs mere…
08/07/2020
رێگای سەفەرکردن بۆ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا/شینگن و بریتانیا کراوەتەوە، دەزگای دەوڵەت بۆ خۆپاراستن وچارەسەرکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان، بارودۆخەکە […] Læs mere… Læs mere…
08/06/2020
لە رۆژی دووشەممەوە بەرواری ٨. حوزەیرانی ٢٠٢٠ چەند شوێنێکی تر لە کۆمەڵگای دانمارک جارێکی تر دەکرێنەوە. ئەوەش ئەم شوێنانە دەگرێتەوە: […] Læs mere… Læs mere…
29/05/2020
کۆنووسی کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی هەینی ٢٩. ئایار ٢٠٢٠ پێشنیاری سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات هەتا رۆژی ٣١. […] Læs mere… Læs mere…
19/05/2020
تۆ لە ئێستا بەدواوە ئیتر پێویست ناکات کە لەلایەن پزیشکەکەی خۆتەوە رەوانە بکرێیت و کاتت بۆ وەرگرتنی پشکنینی کۆرۆنا بۆ […] Læs mere… Læs mere…
12/05/2020
بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی و پاراستن هۆشداری دەدات، کە بەشێک لە شوێنە تایبەتییەکان دەستیان کردووە بە دوورین وچنینی دەمامکی دەم ولووت، بەڵام […] Læs mere… Læs mere…
07/05/2020
کۆنووسی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ٧. مایس لەگەڵ سەرۆکوەزیران مێتە فریدەریکسن دانمارکییەکان بەپێی رێنماییەکانی لێپرسراوان لەبارەی وەرگرتنی مەوداو مەسافە لە نێوانیاندا، پاکوخاوێنی […] Læs mere… Læs mere…
06/05/2020
دوای هەوڵدانێکی زۆر بۆ پێناسەیەکی گشتگیروفراوان بۆ ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە “گروپی مەترسیدار” پەیوەست بە کۆڤید – ١٩،بەڕێوەبەرێتی تەندروستی بە وردی روونی […] Læs mere… Læs mere…
04/05/2020
ئەو کەسانەی، کە مەترسییان هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆڤید – ١٩، لە ئێستاوە دەتوانن پەیوەندی بە […] Læs mere… Læs mere…
20/04/2020
لهیهکهم ههنگاو داین بۆ کردنهوه بهڕووی کۆمهڵگهدا، تهنها لهبهر ئهوهیهکه، لهدانمارک نهخۆشیهکه له ژێر کۆنتڕۆڵدایه. کردنهوهی کۆمهڵگه، مانای وایه دهتوانن چهند […] Læs mere… Læs mere…
Hvert eneste medlemskab og donation styrker Mino Danmarks legitimitet og eksistensberettigelse.
Det gør en forskel og styrker foreningens muligheder for at lykkes med at skabe et lige samfund, uanset etnisk baggrund.
Hvert eneste medlemskab og donation styrker Mino Danmarks legitimitet og eksistensberettigelse.
Det gør en forskel og styrker foreningens muligheder for at lykkes med at skabe et lige samfund, uanset etnisk baggrund.