08/07/2020 /
/رێگای سەفەرکردن بۆ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا/شینگن و بریتانیا کراوەتەوە، دەزگای دەوڵەت بۆ خۆپاراستن وچارەسەرکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان، بارودۆخەکە هەڵ دەسەنگێنێت، کە رێژەی تەشەنەکردن و تووشبوون کەمە، وە دانمارکییەکان دەتوانن سەفەر بکەن بەبێ دانانی هیچ سنوورێک. بۆ ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا/شینگن و بریتانیا، کە دەزگای دەوڵەت بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان، بەهۆی تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەوە، لە ریزبەندی وڵاتانی کەرێنتینە دایناون، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دەرەوە بۆ سەفەرکردن، رەنگی پرتەقاڵی کاری پێدەکرێت ( هەموو سەفەرێک، کە زۆر پێویست نییە، رێنمایی دەکرێیت کە نەیکەیت). هەروەها بە پێی رێنماییەکانی سەفەرکردن، بۆ ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا/شینگن و بریتانیا، کە سنووردارکراون بۆ گەشتیاری دانمارکی، رەنگی پرتەقاڵی کاری پێدەکرێت.
Læs mere om Udenrigsministeriets rejsevejledninger for EU- og Schengenlande her.
جگە لەمە وەزارەتی دەرەوە رێگای سەفەرکردن بۆ چەند وڵاتێک لەدەرەوەی یەکێتی ئەوروپا/شینگن و بریتانیا دەکاتەوە، کە یەکێتی ئەوروپا بارودۆخەکە هەڵدەسەنگێنێت، کە رێژەی تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، کەمترە یان وەک تێکڕای رێژەی تووشبوونە لە یەکێتی ئەوروپا. لێرەدا هەلومەرجێکی تر دیتە ئاراوە، کە ئەو وڵاتە بۆ سەفەرکردنی گەشتیاری دانمارکی، هیچ سنوورێکی دانەنابێت و مەرجی کەرێنتینەکردنی نەبێت، وە بارودۆخی گشتی خۆپاراستن و دڵنیایی وڵاتەکە، لەبارو پەسەند بێت.
لەم لینکەی خوارەوە، دەتوانیت زانیاری زیاتر لەبارەی رێنماییەکانی وەزارەتی دەرەوە بۆ سەفەرکردن بۆ وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاو – وڵاتانی شینگن بخوێنیتەوە:
Læs mere om Udenrigsministeriets rejsevejledninger for lande uden for EU og Schengen her.
بۆ ئەو وڵاتانەی، کە بەپێی رێنماییەکانی سەفەرکردن رەنگی زەردە، وەزارەتی دەرەوە داواتان لێدەکات کە زیاد لە پێویست ئاگادار بن، هەمیشە ئاگاداری تازەترین رێنماییەکانی سەفەرکردنی ناو ئەو وڵاتە بن و لەم لینکەوە ئاگاداری رێنماییە تایبەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە بن: Udenrigsministeriets særlige rejseråd til en tid med COVID-19 ا
هەروەها تۆ ئامۆژگاری دەکرێیت، بە دابەزاندنی ئەو ئەپلیکەیشنە و خۆت لە لیستی دانمارکییەکان ناونووس بکە. لەوێوە تۆ هەموو زانیارییەکت پێدەگات، ئەگەر گۆڕانکاری لە رێنماییەکانی سەفەرکردندا رووبدات، بۆ ئەو وڵاتەی کە تۆ سەفەری بۆ دەکەیت.
تۆ دەتوانیت لە رێگای ماڵپەڕی باڵوێزخانەکانی دانمارکەوە، تازەترین زانیاری دەربارەی هەر وڵاتێک پەیدا بکەیت. زانیاری لەبارەی سنووردارکردنی سەفەر و رێکارەکانی تر لەلایەن لێپرسراوانی ئەو وڵاتانەوە، بۆ راگرتنی تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
herدانمارک باڵوێزخانەی لە هەموو وڵاتێکدا نییە. هەندێک لە باڵوێزخانەکان کاری چەند وڵاتێک دەکەن. تۆ دەتوانیت ئەو باڵوێزخانەیە پەیدا بکەیت، کە بۆ تۆ گرنگە، بەوەی کە ناوی ئەو وڵاتە لێرەدا بنووسیت
10/07/2020
ئەم ئەپلیکەیشنە. بەرنامەیەکە کە یارمەتی هەموومان دەدات، بۆ راگرتنی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆڤید – ١٩ لە دانمارک. ئەم ئەپلیکەیشنە دەرفەتت بۆ […] Læs mere… Læs mere…
08/06/2020
لە رۆژی دووشەممەوە بەرواری ٨. حوزەیرانی ٢٠٢٠ چەند شوێنێکی تر لە کۆمەڵگای دانمارک جارێکی تر دەکرێنەوە. ئەوەش ئەم شوێنانە دەگرێتەوە: […] Læs mere… Læs mere…
29/05/2020
کۆنووسی کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی هەینی ٢٩. ئایار ٢٠٢٠ پێشنیاری سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات هەتا رۆژی ٣١. […] Læs mere… Læs mere…
19/05/2020
تۆ لە ئێستا بەدواوە ئیتر پێویست ناکات کە لەلایەن پزیشکەکەی خۆتەوە رەوانە بکرێیت و کاتت بۆ وەرگرتنی پشکنینی کۆرۆنا بۆ […] Læs mere… Læs mere…
13/05/2020
کۆنووسی کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران لە رۆژی ١٢. مایس ٢٠٢٠ دانیمارک لەم ماوەیەی دواییدا هەڵمەتێکی چڕوپڕی دەستپێکردووە بۆ پشکنینی کۆڤید […] Læs mere… Læs mere…
12/05/2020
بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی و پاراستن هۆشداری دەدات، کە بەشێک لە شوێنە تایبەتییەکان دەستیان کردووە بە دوورین وچنینی دەمامکی دەم ولووت، بەڵام […] Læs mere… Læs mere…
07/05/2020
کۆنووسی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ٧. مایس لەگەڵ سەرۆکوەزیران مێتە فریدەریکسن دانمارکییەکان بەپێی رێنماییەکانی لێپرسراوان لەبارەی وەرگرتنی مەوداو مەسافە لە نێوانیاندا، پاکوخاوێنی […] Læs mere… Læs mere…
06/05/2020
دوای هەوڵدانێکی زۆر بۆ پێناسەیەکی گشتگیروفراوان بۆ ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە “گروپی مەترسیدار” پەیوەست بە کۆڤید – ١٩،بەڕێوەبەرێتی تەندروستی بە وردی روونی […] Læs mere… Læs mere…
04/05/2020
ئەو کەسانەی، کە مەترسییان هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆڤید – ١٩، لە ئێستاوە دەتوانن پەیوەندی بە […] Læs mere… Læs mere…
20/04/2020
لهیهکهم ههنگاو داین بۆ کردنهوه بهڕووی کۆمهڵگهدا، تهنها لهبهر ئهوهیهکه، لهدانمارک نهخۆشیهکه له ژێر کۆنتڕۆڵدایه. کردنهوهی کۆمهڵگه، مانای وایه دهتوانن چهند […] Læs mere… Læs mere…
Hvert eneste medlemskab og donation styrker Mino Danmarks legitimitet og eksistensberettigelse.
Det gør en forskel og styrker foreningens muligheder for at lykkes med at skabe et lige samfund, uanset etnisk baggrund.
Hvert eneste medlemskab og donation styrker Mino Danmarks legitimitet og eksistensberettigelse.
Det gør en forskel og styrker foreningens muligheder for at lykkes med at skabe et lige samfund, uanset etnisk baggrund.