fbpx

قۆناغی ٣ لە کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگای دانمارک

قۆناغی ٣  لە کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگای دانمارک

08/06/2020 / /

لە رۆژی دووشەممەوە بەرواری ٨. حوزەیرانی ٢٠٢٠ چەند شوێنێکی تر لە کۆمەڵگای دانمارک جارێکی تر دەکرێنەوە. ئەوەش ئەم شوێنانە دەگرێتەوە: 

  • هۆڵەکانی یاریکردن، مەلەوانگەکان و شاری یاری – وە شوێنەکانی مەلەکردن و یاریکردن بە ئاو.
  • هۆڵەکانی وەرزش، سەنتەرەکانی لەشجوانی – و راهێنان.
  • باغچەکانی بەسەربردنی کاتی خۆش لە دەرەوە – لەگەڵ سنووردارکردنی بۆ هەندێک بۆنە و مناسبات
  • چالاکی هاوینە بۆ منداڵان و گەنجان. .
  • ئاهەنگی هاوسەرگیری و ئاهەنگی گەورەتر – لەگەڵ دەرفەتی کۆبوونەوە بۆ هەتا ٥٠٠ کەس، بەپێی هەلومەرجی تایبەت، ئەگەر ئاهەنگەکە لە چێشتخانەیەکدا بەڕێوە بچێت، وە چێشتخانەکە دابینکردنی خواردن و هۆڵی ئاهەنگەکە بگرێتە ئەستۆ. رێگا نادرێت کە خۆت هۆڵێکی کۆبوونەوە یان هاوشێوەی ئەوە بەکرێ بگریت و ٥٠٠ کەس کۆبکەیتەوە.
  • کۆنفرانس و کۆبوونەوەی گشتی  – لەگەڵ دەرفەتی کۆبوونەوە بۆ هەتا ٥٠٠ کەس، بەپێی هەلومەرجی تایبەت.
  • خولی نایابی تۆپی پێی ( سوپەرلیگا) – لەگەڵ دەرفەتی کۆبوونەوە بۆ هەتا ٥٠٠ کەس، بەپێی هەلومەرجی تایبەت.

قەدەغەی کۆبوونەوە لە رۆژی ٨. حوزەیرانەوە، لە ١٠ کەسەوە بۆ ٥٠ کەس زیاد دەکرێت.

خواستی حکومەتی دانمارکە، کە قەدەغەی کۆبوونەوە لە رۆژی ٨. تەمموزەوە بۆ ١٠٠ کەس و لە رۆژی ٨.ئابەوە بۆ ٢٠٠ کەس زیاد بکرێت. ئەمە تەنها خواستێکە و هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە. 

جیاوازیی هەرێمەکان

بەهۆی جیاوازی لەڕێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە هەرێمەکاندا، کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا  لە هەرێمەکانی دانمارکدا، جیاواز دەبێت. بۆ نموونە هەموو فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، لەو شوێنانەی کە کەوتوونەتە بەشی رۆژئاوای تەنگەی گەورە( ستوەربێلت)، ئێستا دەرفەتی ئەوەیان هەیە کە خۆیان لەسەر شوێنی کارەکانیان ئامادەبن. هەموو شوێنەکانی کاری کەرتی گشتی لە هەرێمی شێلاند و هەرێمی پایتەخت، چاوەڕوان دەکرێت کە جارێکی تر رۆژی دووشەممە بەرواری ١٥. حوزەیران بکرێنەوە.  

Relaterede nyheder

Smitte|stop ئەپلیکەیشنی

10/07/2020
ئەم ئەپلیکەیشنە. بەرنامەیەکە کە یارمەتی هەموومان دەدات، بۆ راگرتنی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆڤید – ١٩ لە دانمارک. ئەم ئەپلیکەیشنە دەرفەتت بۆ […] Læs mere… Læs mere…

زانیاری نوێ دەربارەی رێنماییەکانی وەزارەتی دەرەوە بۆ سەفەرکردن پەیوەند بە کۆڤید – ١٩

08/07/2020
رێگای سەفەرکردن بۆ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا/شینگن و بریتانیا کراوەتەوە، دەزگای دەوڵەت بۆ خۆپاراستن وچارەسەرکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان، بارودۆخەکە […] Læs mere… Læs mere…

بەشێک لە سنوورەکان دەکرێنەوە، بەڵام پێشنیاری سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات ناکرێت

29/05/2020
کۆنووسی کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی هەینی ٢٩. ئایار ٢٠٢٠ پێشنیاری سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات هەتا رۆژی ٣١. […] Læs mere… Læs mere…

لە ئێستاوە تۆدەتوانیت ناوی خۆت بۆ پشکنینی کۆرۆنا تۆمار بکەیت – هەرچەندە نیشانەکانی نەخۆشییەکەشت نەبێت

19/05/2020
تۆ لە ئێستا بەدواوە ئیتر پێویست ناکات کە لەلایەن پزیشکەکەی خۆتەوە رەوانە بکرێیت و کاتت بۆ وەرگرتنی پشکنینی کۆرۆنا بۆ […] Læs mere… Læs mere…

حکومەتی دانیمارک پلانی هەڵمەتێکی نوێی پشکنین و دیاریکردنی تووشبووان پێشکەش دەکات

13/05/2020
کۆنووسی کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران لە رۆژی ١٢. مایس ٢٠٢٠ دانیمارک لەم ماوەیەی دواییدا هەڵمەتێکی چڕوپڕی دەستپێکردووە بۆ پشکنینی کۆڤید […] Læs mere… Læs mere…

بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی و پاراستنی دانمارک هۆشداری دەدات لەبارەی دەمامکی دەستکردەوە

12/05/2020
بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی و پاراستن هۆشداری دەدات، کە بەشێک لە شوێنە تایبەتییەکان دەستیان کردووە بە دوورین وچنینی دەمامکی دەم ولووت، بەڵام […] Læs mere… Læs mere…

قۆناغی ٢ بۆ کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا دەستپێدەکات

07/05/2020
کۆنووسی کۆنگرەی رۆژنامەوانی  ٧. مایس  لەگەڵ سەرۆکوەزیران مێتە فریدەریکسن دانمارکییەکان بەپێی رێنماییەکانی لێپرسراوان لەبارەی وەرگرتنی مەوداو مەسافە لە نێوانیاندا، پاکوخاوێنی […] Læs mere… Læs mere…

بەڕێوەبەرێتی تەندروستی لە پێناسەی ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە ” گروپی مەترسیدار” گۆڕانکاری دەکات

06/05/2020
دوای هەوڵدانێکی زۆر بۆ پێناسەیەکی گشتگیروفراوان بۆ ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە “گروپی مەترسیدار”  پەیوەست بە کۆڤید – ١٩،بەڕێوەبەرێتی تەندروستی بە وردی روونی […] Læs mere… Læs mere…

ئێستا ئەو گروپە دیاریکراوانەی کە مەترسی تووشبوونیان لەسەرە دەتوانن ڤاکسین دژی پنێومۆکۆک وەربگرن

04/05/2020
ئەو کەسانەی، کە مەترسییان هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆڤید – ١٩، لە ئێستاوە دەتوانن پەیوەندی بە […] Læs mere… Læs mere…

کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کۆنگره‌ی ڕۆژناوه‌انی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ووته‌بێژه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ۲۰/٤/۲۰۲۰

20/04/2020
له‌یه‌که‌م هه‌نگاو داین بۆ کردنه‌وه‌ به‌ڕووی کۆمه‌ڵگه‌دا، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌، له‌دانمارک نه‌خۆشیه‌که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵدایه‌. کردنه‌وه‌ی  کۆمه‌ڵگه‌، مانای وایه‌ ده‌توانن چه‌ند […] Læs mere… Læs mere…

Vær med til at sikre
et ligeværdigt Danmark
– for alle!

Sammen styrker vi minoritetsetniske danskeres
muligheder, stemmer og samfundsdeltagelse



Hvert eneste medlemskab og donation styrker Mino Danmarks legitimitet og eksistensberettigelse.

Det gør en forskel og styrker foreningens muligheder for at lykkes med at skabe et lige samfund, uanset etnisk baggrund.

Hvert eneste medlemskab og donation styrker Mino Danmarks legitimitet og eksistensberettigelse.

Det gør en forskel og styrker foreningens muligheder for at lykkes med at skabe et lige samfund, uanset etnisk baggrund.